دانانی تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا لەسەر گۆڕی شەهید "مامۆستا بەهرام"

دانانی تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا لەسەر گۆڕی شەهید

دانانی تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا لەسەر گۆڕی شەهید "مامۆستا بەهرام"

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.11، لە یادى 33 ساڵەى راپەڕین و ڕزگارکردنى شارى هەولێر لە چنگ دامودەزگاکانی رژێمی پێشووی عێراق و ساڵڕۆژى شەهیدبوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى ئارى نانەکەلى بەرپرسى لقى16 پارتى و خانەوادە و کەس و کارى، تاجە گوڵینەى ڕێز و وەفاى دانایە سەر گۆڕى شەهید مامۆستا "بەهرام جەمیل" مامۆستای ناوەندی برایی و وانەبێژ لە ئامادەیی ڕزگاری کوڕان لە شاری هەولێر، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی 11ى ئاداری1991 لە نێو ئاپۆراى جەماوەرى ڕاپەڕیوى شارەکە و لەبەردەم دائیرەى ئەمنى هەولێر شەهید بوو.