هه‌ولێر ... هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاك راگرتنی مزگەوتەکان و هۆشیاری ژینگەیی راگه‌ێندرا
هه‌ولێر ...
هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و پاك راگرتنی مزگەوتەکان و هۆشیاری ژینگەیی راگه‌ێندرا
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و ساڵیادی راپه‌ڕین و ئازاد كردنی شاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.11، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێرو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هه‌ولێر له مزگه‌وتی به‌ختیاری، گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکان و پێش مزگەوتەکان و دانانی حاویە بۆ ئەو شوێنانەی، کە پێویستە. هەروەها هەڵمەتی ڕاگەیاندنی هۆشیاری ژینگەیی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی به‌رێوه چوو .