هەولێر …. ناساندنی کتێبی تایبەت بە شەهید خەجە باوە

هەولێر …. ناساندنی کتێبی تایبەت بە شەهید خەجە باوە

هەولێر ….
ناساندنی کتێبی تایبەت بە شەهید خەجە باوە

لە یادی (33) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر ئێوارەی ئەمرۆ 11-3-2024 لەژێر چاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێرو بنەماڵە و کەس وکارى شەهید خەجە باوە، رێ و رەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی ( خەجە باوەو نهێنییەکانی پشت شەهیدبوونی) بەرێوەچوو….

شەهید خــەدیجە ئەحمەد بـــاوە، ناسراو بە (خەجە باوە) لەدایکبووی 1945 لە گوندی مەلاقەرەی سەر بە ناحیەی دیبەگەیە و لەپێناو سەرخستنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا باوک و چەندین کەس و ئامۆزایەکی شەهید بوون. خەجە باوەی قارەمان و بوێر کە ئازایەتی و ورەبەرزیی لە باوک و کەسوکارە شۆڕشگێڕەکەیەوە وەرگرتبوو، لە ڕۆژی 11ی ئاداری 1991 بووە پێشەنگی جەماوەری ڕاپەڕیوی هەولێر و بە دروشمەکانی، جەماوەری لەدژی ڕژێم هان دا، شوێنی شەهیدبوونەکەیشی نزیک دایرەی ئەمنی پێشووە کە ئێستا بووەتە ئەنجوومەنی وەزیرانە…