هه‌ولێر ... پیشه‌نگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی كرایه‌وه
هه‌ولێر ...
پیشه‌نگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی كرایه‌وه
لە به بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هارو یاده‌كانی راپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.11، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێر نه‌به‌ز فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان، دامەزراوەی میدیایی کوردستان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری له ساڵۆنی دووه‌می گه‌له‌ری میدیا، پیشه‌نگایه‌كی دیكۆمێنتاری بۆ فۆتۆگرافەر سارا جەعفەری خه‌ڵكی سه‌نه‌نده‌جی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م وێنه‌كان له چه‌ندین گۆشه‌وه گیرابوون و بریتی بوون له گرته‌ی به‌هارو خۆشی و گه‌شت و سه‌یرانه‌كانی گه‌لی كورد له وه‌رزی به‌هاردا.