لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر.. خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵێک شاعیر
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر..
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵێک شاعیر
ئەمشەو چوارشەممە 2024.3.20، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعر، لە ڕێورەسمێکدا سەنتەری ڕۆشنبیری خەون بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا، لەڕێورەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمەڵێک شاعیری بە ئەزموون.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران، پیرۆزبایی لە شەعیران کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.