پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە "یان برێم" کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر و شاندێکى یاوەرى لە کۆمپانیاى کارفور کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان، تیشک خستە سەر دۆستایەتی مێژووى نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا و تەئکیدى لە پەرەپێدانى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەلتوورى و هونەرییەكانى نێوان وڵاتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کردووە.

هەروەها پارێزگارى هەولێر، گوتى: "وەک حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر، خوازیارى ئەوەین جگە لە پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانمان لەگەڵ وڵاتى فەڕەنسا، پەرە بە پەیوەندی بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانمان بدەین، دەرگای ئێمەش بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى وڵاتى فەڕەنسا کراوەیە کە بیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، ئێمەش وەک پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەین".

لەلایەن خۆیانەوە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرکرد و هاوکارى و پاڵپشتى و هەماهەنگى پارێزگاى هەولێرى بۆ کۆمپانیاى کارفور و کونسڵخانەى فەڕەنسا بەرز نرخاند و ئامادەیی خۆیی و وڵاتەکەشى نیشاندا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى لە هەموو بوارەکاندا.