لە هەولێر.. کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیرانی سنووری لقەکانی ھەولێر ئەنجامدرا

لە هەولێر..  کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیرانی سنووری لقەکانی ھەولێر ئەنجامدرا

لە هەولێر..
کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیرانی سنووری لقەکانی ھەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.25، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ھەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیرانی سنووری لقەکانی پارتی لە پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن باسی لە دواین پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق کردو، رایگەیاند: "بە پلان و بەرنامە و لە ڕێگای دادگای فیدراڵەوە، بارودۆخێکی سەختیان بۆ هاووڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بۆیە لەسەر هەموومان پێویستە دژی ئەم ستەم و زوڵم و سیاسەتی برسیکردنە ڕابوەستین".

پاشان ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و کارەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوان دوور لە یاسا و دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نیە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، جەختی لەوەشکردەوە کە گەلی کوردستان بە سەرکردایەتی و رێبەرایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی)، نە لە رابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش، هیچ هێز و بڕیارێکی سەپێندراوی دژ بە مافە رەواکانی گەلی کوردستان، قبوڵنەکردووە و قبوڵناکات.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، لە کۆتایشدا گوتی: "هەرێمی کوردستان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە رووی پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسی و نێودەوڵەتیەکان، بەرەپێش دەچێت و داهاتووی کوردستان زۆر گەش و رووناکە".