لە هەولێر.. بە بەشداری زیاتر لە (110 یاریزان) پاڵەوانیەتی شەترەنجی خێرا بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. بە بەشداری زیاتر لە (110 یاریزان) پاڵەوانیەتی شەترەنجی خێرا بەڕێوەچوو

لە هەولێر..
بە بەشداری زیاتر لە (110 یاریزان) پاڵەوانیەتی شەترەنجی خێرا بەڕێوەچوو

ئەمشەو دووشەممە 2024.3.25، بەئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لە یانەی خانزاد، پاڵەوانیەتی شەترەنجی خێرا بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە بەشداری زیاتر لە 110 یاریزانی کوڕ و کچ لە ھەموو تەمەنە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق ئەنجامدرا، لە هەمانکاتدا ڕێزلێنان پێشکەش بە گروپێک لە قوتابیان کرا کە لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێناوە.