پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

پەیامى پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى شانۆ

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى شانۆ، پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم شانۆکارانی جیهان و کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

شانۆی هەولێر بە درێژایی مێژووى زیاتر لە 100 ساڵەى پەیامی مرۆڤایەتی وێنا کردووە و مینبەر و بڵندگۆی گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد و مافە ڕەواکانی بووە، شانۆکاران چ لە شار و چ لە شاخ لە پێناوى ئازادی و ڕزگاری نیشتمان ڕۆڵی گرنگ و پێشەنگیان گێراوە و پەیامی پیرۆزى خۆیان لە دەست نەداوە، هیوادارین وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، بەهەوڵ و تێکۆشانی زیاتر و ئاشتکردنەوەی بینەر بە شانۆ بەهەمان شێوە بە پێشەنگی بمێننەوە لە هوشیارکردنەوەی تاکی کوردستانى.

لەم بۆنەیەدا، وەک پارێزگای هەولێر، دڵنیایی دەدەین بە شانۆکارانى شارەکەمان کە پاڵپشت و هاوکاریانین و ئەرکی لە پێشینەمان وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانی گەورە، گرنیگدان دەبێت بە ئەزموونی ئەوان لەپێناو بونیاتنانی ئایندەیەکی گەش و ڕووناک بۆ وڵاتەکەمان.

درود بۆ ڕۆحی پاکی شانۆکار و ھونەرمەندانی شارەکەمان و شەھیدانی ڕێگاى ڕزگارىخوازى کوردستان

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.26