هەولێر.. کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن کارەکان

هەولێر..  کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن کارەکان

هەولێر..
کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن کارەکان

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.26، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی، وەزیری کارەبا، پارێزگاری هەولێر، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوتلەی وەزاری پارتی لە حکومەت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک خاوەن کار ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر باسی لە گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سێکتەری گەشتوگوزار و ژینگە و پاکوخاوێنی کرد و، رایگەیاند حکومەت بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانی چینی کاسبکارانە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد لە بەغدا بە پلان و بەرنامە و هەوڵ بۆ لاوازکردنی سەرجەم سێکتەرەکانی کوردستان دەدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی لە کوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمەش بۆتە فاکتەرێکی زۆر باش، کە کەشێکی لە بارو گونجاو بۆ کاسبکاران و وەبەرهێنەران بڕەخسێت بۆ ئەوەی لە کوردستان کاربکەن، هەر ئەم ئارامی و پێشکەوتنەییە وایکردووە ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەیی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون بێت.

پاشان هەریەک لە وەزیری شارەوانی و وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی خاوەن هۆتێڵ و موتێل و چێشتخانەکان، ئامادەکاری تەواوی خۆیان دەربڕی.

لەکۆتایشدا، ئامادەبووان داواکاری و پێشنیارەکانییان خستەروو، وەڵامی هەمووان دراییەوە و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانی و ئاسانکارییەکیان بۆ نیشاندرا.