لە هەولێر.. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕەمەزان بۆ بازاڕکردن کرایەوە

لە هەولێر.. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕەمەزان بۆ بازاڕکردن کرایەوە

لە هەولێر..
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕەمەزان بۆ بازاڕکردن کرایەوە

شەو سێشەممە 2024.3.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕەمەزان بۆ بازارکردن بە بەشداری (100) کۆمپانیا کرایەوە.

لە پیشانگاکەدا، کە بە بەشداری (9) وڵاتی جیاجیا کراوەتەوە، (55) کۆمپانیا ناوخۆییە و (45) کۆمپانیایی دیکەی بیانی خواردەمەنی و جل و بەرگ و پێداویستی مانگی ڕەمەزان و جەژنە.