پارێزگاری هەولێر سه‌ره‌خۆشى لە حکومەت و گەلى ڕوسیا دەکات
پارێزگاری هەولێر سه‌ره‌خۆشى لە حکومەت و گەلى ڕوسیا دەکات
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2024.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ دەربڕینى پرسە و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ قوربانى ئەم هێرشە چەکدارییەى کرایە سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و لانیکەم 83 کەس کوژرا و 130 کەسی دیکەشیان بریندار بوون، سەردانی كونسوڵخانه‌ى گشتيى وڵاتى ڕوسیاى له هه‌ولێر کرد.
له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ جێگر و یاریدەدەرى کونسڵى گشتیى ڕوسیا لە هەولێر، پارێزگارى هەولێر پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى خەڵکى هەولێر و پارێزگای به حكومه‌ت و گه‌لى ڕوسیا گەیاند و له ده‌فته‌رى پرسه‌دا په‌يامى سه‌ره‌خۆشى خۆى تۆمار کرد و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.