لە بەحرکە... دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

لە بەحرکە... دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

لە بەحرکە...
دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

"وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، لەبەحرکە پرۆژەی دروستکردنی دوو قوتابخانە بەسەردەکەنەوە"

ئەمرۆ چوارشەممە 2024.3.27، ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردە و ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە پارێزگای هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی دوو قوتابخانەیان لە بەحرکە بەسەرکردەوە کە یەکێکیان لەسەر بووجەی پەرە پێدانی پارێزگای هەولێر و ئەوی دیکەش لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەر ئەحمد رێکانی، دەستبەدروستکردنیان کراوە و لە ئیستادا کاریان تێدا دەکرێت.

بڕیارە هەردوو قوتابخانە بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو بەڕووی مامۆستایان و قوتابیانی سنوورکە بکرێتەوە و لە هەمانکاتیشدا لەبەر فراوانبوونی سنووری ناحییەی بەحرکە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەکەی بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی دیکەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان لەسنووری ناحیەکە بکرێت.