لە هەولێر.. ڕۆژی جیهانی شانۆ بەرز ڕاگیرا و ژمارەیەک هونەرمەندیش ڕێزلێنایان پێشکەش کرا

لە هەولێر.. ڕۆژی جیهانی شانۆ بەرز ڕاگیرا و ژمارەیەک هونەرمەندیش ڕێزلێنایان پێشکەش کرا

لە هەولێر..
ڕۆژی جیهانی شانۆ بەرز ڕاگیرا و ژمارەیەک هونەرمەندیش ڕێزلێنایان پێشکەش کرا

ئەمشەو چوارشەممە 2024.3.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکان و فەرهەنگ غەوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و شانۆکاران، لەهۆڵی میدیای هەولێری پایتەخت، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ و بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر، لەڕێورەسمێکدا ڕۆژی جیهانی شانۆ پیرۆز کرا و شـانـۆگەری (ئەوەم بە سـەر هـاتیە) لە نووسینی "ئۆلیڤیە شیاتشاری" و دەرهێنانی هونەرمەند "هیوا سوعاد یونس" نمایشکرد.

پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانەوە لەبەرامبەر هەوڵ و ماندبوون و مێژووی کاری هونەریان بڕوانامەی ڕێزلێنان و گوڵی شانازی پێشکەش بە هونەرمەندانی دیاری شارەکەمان "خەلیل یابە و یوسف عوسمان" کرا.