وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیە و مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیە و مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیە و مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانیان کرد

شەوی هەینی 2024.3.29، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان سەردانی تەکیەی و مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانیان کرد و لەلایەن شێخ جیهاد شێخ ئەحمەد و شێخ سیراج شێخ ئەحمەد خەیلانی پێشوازیانلێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵی دیاری شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان بەگشتی کرا و دووپات لەگرنگی رۆڵیان كرایەوە و هیوایان خواست وەك هەمیشە رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە خزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگا.