وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانیان کرد
وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانیان کرد
شەوی هەینی 2024.3.29، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان، سەردانی تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانیان کرد و لەلایەن شێخ حوسێن شێخ محمد شێخ ڕەشید لۆلانی پێشوازیانلێکرا.
لە دیدارەکەدا باس لەڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئایینی كرا، كە هەمیشە ڕۆڵی ئەرێنییان هەبووە و لە داهاتووشدا دەتوانن هەمان ڕۆڵ بگێڕن بۆ خزمەتی هەرێمی كوردستان.