پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی قیامەتی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی نەتەوەیی نوێ (ئەکیتۆ)

بە بۆنەی جەژنی قیامەتی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و جەژنی سەری ساڵی نەتەوەیی نوێ (ئەکیتۆ)، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین و خوادای گەورە نزا و ڕۆژووییان قبوڵ بکا و ڕۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بە سەرببەن.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزترکردنی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەکەینەوە و خوازیارین گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێو تەواوی گەلان و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان، زیاتر گەشە بسەنێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.30