پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی کلتوور و کۆمەڵایەتی تەعجیلی کرد …
پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی کلتوور و کۆمەڵایەتی تەعجیلی کرد …
شەوی شەممە 30-3-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری قائیمقامی قەزای ناوەندو بەڕێوەبەری کاروباری ناوەخۆی پارێزگا، سەردانی ماڵی کلتوورو کۆمەڵایەتی تەعجیلی کردو لە لایەن ئازاد کورەچی پێشوازی گەرمیان لێ کرا…
لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کەوا هەولێر بەدرێژایی مێژوو شاری ئارامی و تەبایی و خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و فرە ڕەنگی بووە …
هاوکات ستایشی رۆڵی ماڵەکەی کرد لە بوارە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی لەم مانگە پیرۆزە کە چەندین خوانی گشتیان بۆ رۆژوانانی شاری هەولێر ئەنجامداوە…