وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی نۆ شەهیدیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی نۆ شەهیدیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی نۆ شەهیدیان کرد

شەوی یەکشەممە 2024.3.31، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، لەچوارچێوەی سەردانەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سەردانی مزگەوتی نۆ شەهیدیان کرد و لەلایەن مامۆستا شێخ عابد نەقشبەندی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوت پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لەوە پێكەوەژیانە ئاینیەی کە لە کوردستان بەرقەرارە و بۆتە ماییەی شانازییەكی گەورە بۆ هەموو لایەک، بەرزنرخاند.