وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی سەید عزالدین سید خضر قلانچوغانیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی سەید عزالدین سید خضر قلانچوغانیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی سەید عزالدین سید خضر قلانچوغانیان کرد

شەوی یەکشەممە 2024.3.31، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان سەردانی تەکیەی سەید عزالدین سید خضر قلانچوغانیان کرد و لەلایەن سەید عزالدین پشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئاینی و پێگە و کاریگەری تەکیە و خانەقاکان لە نێو کۆمەڵگادا بەرز نرخێندرا.