پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە

شەوی دووشەممە 2024.4.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوه‌ری د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی نەخۆشخانەکە و بۆ دڵنییابوون لە پابەندبوونی پزیشکانی ئێشکگر و فەرمانبەران و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لە پێشوازیکردنی نەخۆش، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە.

لە بەسەر کردنەوەکەیەدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی ناو نەخۆشخانەکەی کۆڵییەوە و یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەریەکانی نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکە کرد و گفتوگۆی لەگەڵ نەخۆشان و یاوەران و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە مامەڵە و پێشوازیکردنی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشەکانەکە و چارەسەرکردنیان.

پاشان وێڕای دەستخۆشی بۆ ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و تەواوی پزیشک و کارمەندان، ڕێنمایی بە بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەنداندا کە دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەهەموو شێوەیەک پەرۆشانە مامەڵە لەگەڵ کەیسی نەخۆشەکان بکرێت و لەخزمەتی هاوڵاتییان دابن.