بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە فیستڤاڵى یاری "سنی و زەرف" هێنرا

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە فیستڤاڵى یاری

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە فیستڤاڵى یاری "سنی و زەرف" هێنرا

شەوی دووشەممە 2024.4.1، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ماڵی تورکمان، کۆتایی بە فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" هێنرا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى تورکمان سازکرابوو و خەڵات و دیاری بەسەر براوەکانی یاریەکە دابەشکرا.

جێگەى باسە، یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" مێژوویەکی کۆنی ھەیە لەهەولێرى پایتەخت و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان دەست پێدەکات.