هـەولـێـر زیــاتــر لـە "مـلـیـارێـک و سـێـسـەد مـلـیـۆن دیـنـار"ى وەک کۆمەک و هاریکارى گـەیـانـدە دھـۆک

هـەولـێـر زیــاتــر لـە

هـەولـێـر زیــاتــر لـە "مـلـیـارێـک و سـێـسـەد مـلـیـۆن دیـنـار"ى وەک کۆمەک و هاریکارى گـەیـانـدە دھـۆک

ئـەمـڕۆ سـێـشـەممـە 2024.4.2، د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـە ئـامـادەبـوونـی ھـەریـەک لـە ئـومـێـد خـۆشـنـاو پـارێـزگـاری ھـەولـێـر و د.عـەلـی تـەتـەر پـارێـزگـاری دھـۆک بـڕی زیـاتـر لـە مـلـیـارێـک و سـێـسـەد مـلـیـۆن دیـنـار وەک ھـاوکـاری و قـەرەبـوکـردنـەوەی زیـانـلـێـکـەوتـوانـی لافـاوەکـەی مـانـگـی ڕابـوردووی دھـۆک، ڕادەسـتـی پـارێـزگـاری شـارەکـە کـرد.

کـۆمـەکـە دارایـیـەکـە لەلایـەن وەبـەرھـێـنـەرانـی شـارەکـانـی ھـەولـێـر و بـەشـێـکـی پـارێـزگـای سـلـێـمـانـیـەوە بـوو، دوای ڕاگـەیـانـدنـی کـەمـپـیـنـی ھـاریـکـاری لـەلایـەن دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـەوە بـۆ زیـانـلـێـکـەوتـوانـی کـارەسـاتـەکـە، وەبـەرھـێـنـەران بـەدەم کـەمـپـیـنـەکـەوە ھـاتـن، ئـەمـڕۆش لـە پـرێـسـکـۆنـفـرانـسـێـکـدا بـڕی پـارەکـە کـە زیـاتـر لـە مـلـیـارێـک ٣٠٠ مـلـیـۆن دیـنـار بـوو ڕادەسـتـی بـەرپـرسـانـی پـارێـزگـای دھـۆک کـرا.