هەولێر … دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک
هەولێر …
دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک
ئەمرۆ سێشەممە 2-4-2024 Ejcc پارێزگایی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگایی خێرخوازی شیخ باز بەرزنجی دوو هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیان ئەنجامدا.
لە هەڵمەتی یەکەم تەواوی نەخۆشخانە حکومیەکانی شاری هەولێری گرتەوە و زیاتر لە ١٦٠٠ کارمەندی کارگوزار سەبەتەی خۆراکیان بەسەردا دابەشکرا و پیک هاتبوون لە ١٧ شوێن لەنەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی تەندروستی . هەڵمەتی دووەم پێک هاتبوو لە دابەشکردنی پاکیجی خۆراک بەسەر تەواوی ژینگە پارێزەکانی شاری هەولێر ، کە نزیکەی ١٢١٥ سەبەتەی خۆراک بوو، هەڵمەتەکەش تا کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت …