وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەو مزگەوتی مەلا خالیدیان کرد
وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەو مزگەوتی مەلا خالیدیان کرد
ئەمشەو سێشەممە 3-4-2024، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، سەردانی تەکیەو مزگەوتی مەلا خالیدیان کردو لەلایەن شێخ هەمزە بڵباس و مامۆستایانی ئاینی و نوێژ خوێنانەوە پێشوازیان لێکرا …
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پیرۆزی مانگی رەمەزان کرایەوە،کە سەرەتاکەی رەحمەت، ناوەڕاستەکەی مەغفیرەت و کۆتاکەی رزگار بوونە لە دۆزەخ، شەوی نازل بوونی قورئانە، شەوی قەدرە کە لە هەزار مانگ بە خێترە و پڕە لە دڵنەوایی رۆحی …