پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى لە گەڕەکى فەرمانبەران بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى لە گەڕەکى فەرمانبەران بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى لە گەڕەکى فەرمانبەران بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى4، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى لە گەڕەکى فەرمانبەران بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردن و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەم گەڕەکە و سەرجەم گەڕەک و شوێنەکانى ترى سنوورى پارێزگاکەمان زۆر لەوە زیاترە.

جێگەی باسە، قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گەڕەکی فەرمانبەران لەسەر 15٪ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر خراوەتە بواری جێبەجێکردن و بەتەواوبوونیشی ئاسانکاریيەکى زۆر پێشکەش بە هاوڵاتییانى گەڕەکەکە دەکات.