پارێزگارى هەولێر: " ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕێکخستن و باشتر بەڕێوەچوونى ڕێورەسمى پرسە لە هۆڵى بۆنە ئاینیەکان و مزگەوتەکان دەگرینەبەر"

پارێزگارى هەولێر:

پارێزگارى هەولێر:
" ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕێکخستن و باشتر بەڕێوەچوونى ڕێورەسمى پرسە لە هۆڵى بۆنە ئاینیەکان و مزگەوتەکان دەگرینەبەر"
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى حاجى تەیب زرار، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاوقاف و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى ئاوقافى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى کۆمەڵەی قورئان خوێنان کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنان، دەستخۆشى لە قورئان خوێنان کرد و ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان بەشێکى گرنگى کۆمەڵگەن و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە برەوى زیاتر بەتواناکانیان و بەرەوپێشبردنى زیاترى پیشەکەیان بدەن.
لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر دووپاتیکردەوە کە ئیدارەدانى پرسەکان ئەرکى ئەوانە و دەبێت لە ئاستى ئەو بەرپرسیارییەتەدابن، لەوبارەیەشەوە تیشکى خستەسەر چەند ڕێوشوێنێکى نەگونجاو و کەم و کوڕى کە لە ڕێورەسمى پرسەکاندا لێرە و لەوێ هەستى پێکراوە و هاوڵاتییان گلەیی خۆیان گەیاندووە، هەربۆیە جەختى لەوەکردەوە بۆ ڕێکخستنەوە و باشتر بەڕێوەچوونى پرسە لە هۆڵى بۆنە ئاینیەکان و مزگەوتەکان ڕێوشوێنى پێویست دەگرینەبەر و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاوقاف و ئاوقافى هەولێر، لە دیراسەداین بۆدەرکردنى ڕێنمایی پێویست لە پێناو ڕێکخستنەوە و باشتر بەڕێوەچوونى ڕێورەسمى پرسە لە شارى هەولێر.