پارێزگاری هەولێر، ( 65 )مین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)پێرۆز دەکات

پارێزگاری هەولێر، ( 65 )مین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)پێرۆز دەکات

پارێزگاری هەولێر، ( 65 )مین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)پێرۆز دەکات
ئەمرۆ پێنجشەممە 4-4-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یادی 65ەمین ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، سەردانی بارەگای رۆژنامەکەی کردو لەلایەن سەلام عەبدوڵلا سەرنوسەری رۆژنامەی خەبات و ستاڤ و نوسەرانی رۆژنامەکە پێشوازی گەرمیان لێکرا …
پارێزگاری هەولێر وێرای پێشکەشکردنی گەرمترین پیرۆزبایی لە کادیران و نووسەران و خوێنەرانی رۆژنامەكە، دووپاتیکردەوە، کە رۆژنامەی (خەبات) تایبەتمەندیەتی خۆی هەیە لە بواری رۆژنامەنووسیدا سەلماندووە وەكو رۆژنامەیەكی رەسەن و راستەقینە و بەرپرسیار لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندندا، بۆیە رۆڵێكی دیار و كاریگەری گێڕاوە لە رووی هۆشیاركردنەوە و خزمەتکردنی دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان …