پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشور کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشور کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشور کرد

ئەمرۆ یەکشەممە 2024.4.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشور لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانی پارێزگاى هەولێر دووپاتکردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەى.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى هەلومەرجی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتیى و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و سودوەرگرتن لە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی وڵاتى کۆریای باشور کرا.

لە کۆتایشدا، کونسوڵی گشتی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە سەردانیکردنى پارێزگارى هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتى لە بوارى گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور دووپاتکردەوە.