بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (4) تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (4) تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، یارى کۆتایی خولى (4) تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی بەڕێوەچوو

شەوی شەممە 2024.4.6، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مەسعودکاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هەڤاڵ عەبدولعەزیز، کارگێڕی لقی2ی پارتی و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزشدۆستان، لە یاریگای شارەوانی لە شاری هەولێر یارى کۆتایی خولى (4)ەمینى تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە نێوان هەردوو تیپی فەرمانبەرانی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر بەڕێوەچوو.

لەیارییەکەدا تیپی فەرمانبەرانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان توانیان یارییەکە ببەنەوە ببن بە پاڵەوان و خاوەنی نازناوی خولەکە، دوای یارییەکەش لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان جامی پاڵەوانیەتیەکە و خەڵاتی یارییەکان بەسەر بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی خولەکە دابەشکرا.