کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى بازاڕى لەنگە ئەنجامدرا

کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى بازاڕى لەنگە ئەنجامدرا

کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى بازاڕى لەنگە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.8، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، دوابەدواى ڕووداوى ئاگرە کەوتنەوەکەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆى بازاڕی لەنگە، بەئامادەبوونى جێگرانى پارێزگار، قائیمقامى ناوەند، بەرێوەبەرانى ئاسایش، پۆلیس، بەرگرى شارستانى، پۆلیسى هاتۆچۆ، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرانى کاروبارى ناوخۆ، قەیرانەکانى پارێزگا و شارەوانى4، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆى بازاڕى لەنگە و دەستکردن بەڕێکخستنەوە و هەڵگرتن و لادانى زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکانى نێو بازاڕەکە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە تیمەکانى بەرگری شارستانی کە توانییان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن و ڕێگە نەدەن تەشەنەى زیاتر بسەنێت، بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن و جەختیشى لە بەپەلە دەستکردن بە ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و هەڵگرتن و لادانى سەرجەم زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان نێو بازاڕەکە کردەوە.

جێگەى باسە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ، بەهۆى دووبارە کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، 48 دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.