پارێزگارى هەولێر، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچە، سەردانى بانکى زاگرۆسى کرد

پارێزگارى هەولێر، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچە، سەردانى بانکى زاگرۆسى کرد

پارێزگارى هەولێر، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچە، سەردانى بانکى زاگرۆسى کرد

ئەمڕۆ دوو شەممە 2024.4.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێى فەرمانبەران لە بانکەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەیاوەرى مەولوود سابیر، بەڕێوەبەرى گشتیى بانکەکان، سەردانى بانکى زاگرۆسى کرد.

پارێزگارى هەولێر، لە سەردانەکەیدا لە بارەى چۆنەیتى دابەشکارى مووچە و ڕایکردنى کارەکانیانى فەرمانبەران لە بانکەکان، لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانە کرد کە سەردانى بانکەکانى کردبوو بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان، لەلایەن خۆیانەوە فەرمانبەران دڵخۆشى خۆیان نیشاندا بەهۆی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی دوو مووچە لە یەک مانگدا، هاوکات هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا بەرز نرخاند.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، دەست خۆشى لەبەڕێوەبەرى گشتیى و بەڕێوەبەرانى بانکەکان و فەرمانبەرانی بانکەکان کرد، بۆ ئەو ماوەیەى کە دڵسۆزانە کارەکانى خۆیان ئەنجامداوە.