ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر ڕێكخرا

ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر ڕێكخرا

ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر ڕێكخرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.8، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەشداربوون لە ئێوارەخوانێك کە بۆ سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر ڕێكخرا بوو.

لە ئێوارەخوانەكەدا لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێرەوە، سوپاسنامە پێشكەش بە سەرۆك و جێگر و ئەندامامی ئەنجوومەنەكە كرا و دەستخۆشیان لێ كرا و لەهەمان کاتیشدا جەخت لەسەر باشتر خزمەتكردنی شاری هەولێر كرایەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، چەند ئێوارەخوانێكی دیكە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندان و فەرمانبەران و ئەندازیاران و كرێكاران و ژینگەپارێزانی فەرمانگەكان ڕێكخراوە و سوپاسنامەیان پێشكەش كراوە.