وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخ عەزیز شێخ جەلال بەرزنجی (باشتەپەی)یان کرد
وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخ عەزیز شێخ جەلال بەرزنجی (باشتەپەی)یان کرد
شەوی دووشەممە 2024.4.8، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف، لەچوارچێوەی سەردانەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخ عەزیز شێخ جەلال بەرزنجی (باشتەپەی)یان کرد و لەلایەن حاجی شێخ ناسح شێخ عزیز پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لەوە پێكەوەژیانە ئاینیەی کە لە کوردستان بەرقەرارە و بۆتە ماییەی شانازییەكی گەورە بۆ هەموو لایەک، بەرزنرخاند.