کۆتایی هێنان بەخولی 12هەمینی "سینی سنیانێ"

کۆتایی هێنان بەخولی 12هەمینی

کۆتایی هێنان بەخولی 12هەمینی "سینی سنیانێ"

شەوی دووشەممە 2024.4.8، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و بەرپرسانی دیکەی حکومی و حزبی، کۆتاییهێنرا بە 12هەمین خولی"سینی سنیانێ" کە لەلایەن ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوان ئەنجامدرابوو و لەلایەن ئامادەبووانەوە، خەڵات دیاری بەسەر براوەکانی یارییەکە دابەشکرا.