پارێزگاری هەولێر بۆ بەساڵاچووان: "ئێوە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی ئێمەیە خزمەتان بکەین و ئاگاداری ژیانتان بین و پێداویستییەکانتان دابین بکەین

پارێزگاری هەولێر بۆ بەساڵاچووان:

پارێزگاری هەولێر بۆ بەساڵاچووان:
"ئێوە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی ئێمەیە خزمەتان بکەین و ئاگاداری ژیانتان بین و پێداویستییەکانتان دابین بکەین"

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى پیرۆزبایی جەژن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ژیان و تەندروستیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان، بەیاوەری بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى هەولێر و بەڕێوەبەرانی کاروباری ناوخۆ و قەیرانەکانی پارێزگا، سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد و نانی نیوەڕۆی لەگەڵیان خوارد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە پێداویستی و کەم و کوڕی و ڕەوشی ژیان و تەندروستی بەساڵاچووانی خانەکەی کۆڵییەوە و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی خانەکە کرد، بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

هەروەها پارێزگای هەولێر دڵنیاییدا بە بەساڵاچووانی خانەکە کە وەک پارێزگای هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی بەساڵاچووان دەدرێت و لە نزیکەوە چاودێریان دەکرێت، گوتیشی: "ئێوە کەس و کاری ئێمەن و ئەرکی سەرشانمانە خزمەتان بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیان و ڕەوشی تەندروستتان بین و پێداویستییەکانتان دابین بکەین".

لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، دیاری پارێزگای هەولێری بەسەر بەساڵاچووانی خانەکە دابەشکرد.