پارێزگاری هەولێر، لە خانەی نەوجەوانان، نانی جەژنی لەگەڵ کوڕان و کچانی خانەکە خوارد و جەژنانەی بەسەردا دابەشکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەرانی کاروباری ناوخۆ و قەیرانەکانی پارێزگا، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد و نانی بەیانی جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو خوارد و جەژنانەی بەسەردا دابەشکردن.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەکە، ئاماژەی بەوەدا، ئەو منداڵانە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە لە خزمەتیان دابین.

لە کۆتایشدا، لە ڕێورەسمێکدا، پارێزگاری هەولێر جەژنانەی بەسەر کوڕان و کچانی خانەکە دابەشکرد.