پارێزگاری هەولێر: "بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی"

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر:
"بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی"

"پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد"

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانیان لە ڕۆژانی جەژن و پێشوازیکردنیان لە گەشتیاران و میوانان، بەیاوەری بژار مەلا خدر، قائیمقامی قەزایی قوشتەپە، دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار، خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد و لەلایەن عەقید کەیفى عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بازگەکانی هەرێم و بەڕێوەبەر و ئەفسەران و کارمەندانی دیکەی بازگەی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز،
سەرجەم ڕێوشوێن و ئەو ڕێکارانەی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازییکردن لە میوانان و گەشتیاران بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی دیکەی بازەگەکانكرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تا دەتوانن لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران و میوانان و هاوڵاتییان بە سینگفراوانە مامەڵە بکەن، ئەرکی ئێوە ئەرکێکی پیرۆزە و خزمەتێکی گەورەیە بەنیشتیمان و شارەکەمان.