پارێزگاری هەولێر سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین جەمال مورتکەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی تێکۆشەر و  پێشمەرگەی دێرین جەمال مورتکەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین جەمال مورتکەی کرد

شەوی 2024.4.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە، سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگە دێرین و خەباتکاری دیاری گەلەکەمان جەمال مورتکەی كرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ بەڕێزیان خواست و باس باس لە ڕۆڵ و مێژووی خەبات و ژیانی پێشمەرگایەتی و تێكۆشانی مامۆستا جەمال کرا.