کانی قرژاڵە... لە شوێنى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک، هەڵمەتێکى دار چاندن دەستی پێکرد

کانی قرژاڵە... لە شوێنى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک، هەڵمەتێکى دار چاندن دەستی پێکرد

کانی قرژاڵە...
لە شوێنى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک، هەڵمەتێکى دار چاندن دەستی پێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.16، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونی کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان و لە پێناو پاراستنى ژینگەى شارى هەولێر و زیادکردنى ڕیژەى سەوزایی، لە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سنوورى کانی قرژاڵە، دەستکرا بە هەڵمەتێکى چاندنى دار.

لە ڕێورەسمەکە، کە بەڕێوەبەرانى ئەندازەى پارکەکان، پارکی سامی عەبدولڕەحمان، شارەوانییەکان، ژینگە پارێزى، شارەوانى کانى قرژاڵە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێراى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران، ئەو هەڵمەتەی بەهەنگاوێکى باش وەسفکرد لە پێناو پارێزگاریکردن لە پاکڕاگرتنى ژینگەى شاری هەولێر.