بە ئامادەبوونی سەرۆک مهسعود بارزانی، پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆک مهسعود بارزانی، پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.17، به ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، (16)ەمین پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب کرایەوە.
(16)ەمین پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە بەشدارنیان تێداکردووە و ههر له پیشانگاكهدا نزیكهی 2 ملیۆن كتێب نمایش كراون.
جێگەى باسە، (16)ەمین پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی شهو کراوە دەبێت و بۆ ئهم ساڵیش بە ڕێژەی 50% داشکان بۆ کتێبەکان کراوه.