لە هەولێر... فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

لە هەولێر... فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

لە هەولێر...
فیستیڤاڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەژێر قەڵا کرایەوە

ئەمشەو شەممە 2025.3.8، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر، لە ژێر سێبەری قەڵا و لە بەردەم پارکی شار، گەورەترین فێستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ) کرایەوە، کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنی پارێزگای هەولێر ڕێکخراوە و تاکۆتایی ئەم مانگە پیرۆزە بەردەوام دەبێت.

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی فێستیڤاڵەکە پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان لە موسڵمانانی شاری هەولێر و کوردستان کرد و پاشان ستاند و کۆشکەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ کاسبکاران و بەشداربووانی فیستیڤاڵە خواست و دەستخۆشیان لە تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو فێستیڤاڵە لە سەنتەری شاری هەولێر.