پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسلى میسر دەکات

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسلى میسر دەکات

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە کونسلى میسر دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاترى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە محەمەد وەجیهـ حیجازى، کونسولى کۆمارى میسر عەرەبى لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بە خێرهێنان، هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و تیشکى خستەر سەر ڕۆڵ و پێگەى میسر لە ناوچەکەدا، هەروەها خواستى پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمارى میسرى عەرەبی دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوەدا کە گەلى کوردستان بە ڕێزەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانى لەگەڵ گەلى میسر دەڕوانێت.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى ڕۆڵى ئەلئەزهەر لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوێندنى قوتابیانى کوردستان لە زانکۆکانى میسر و کار و وەبەرهێنان بۆ کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرە میسرییەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى کرا.
لە کۆتاییدا، کونسولى میسر، سوپاسى پارێزگارى هەولێر و سەرکردایەتیى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئەو پشتیوانییەى کە لە کونسولخانە و کارەکانیان و ڕەوەندى میسرى لە کوردستان دەکرێت و خواستى وڵاتەکەى بۆ بەرەوپێشبردنى زیاترى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بە تایبەتى لە بوارى ئابوورى و کولتووریدا دووپات کردەوە.