سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان

سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان

ئەمشەو دووشەممە، 2024.4.22، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە ئەوسا سەرۆکوەزیرانی تورکیابوو سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.