لە هەولێر ... پەردە لەسەر پەیکەری ڕەوانشاد "فەلەکەدین کاکەیی" پێشمەرگەی دێرین و گەورە سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەندنی کورد لادرا

لە هەولێر ... پەردە لەسەر پەیکەری ڕەوانشاد

لە هەولێر ...
پەردە لەسەر پەیکەری ڕەوانشاد "فەلەکەدین کاکەیی" پێشمەرگەی دێرین و گەورە سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەندنی کورد لادرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.24، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەرپرسانی لق و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەی، پارێزگای هەولێر لە ڕێورەسمێکی شایستەدا وەک ڕێز و وەفایەک بۆ تێکۆشان و خەباتی، پەردەی لەسەر پەیکەری پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و گەورە سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەندی کورد ڕەوانشاد "فەلەکەدین کاکەیی" لادا.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و خەباتی گەورە سیاسەتمەدار وک ڕۆشنبیر و بیرمەندنی کورد ڕەوانشاد "فەلەکەدین کاکەیی" و گوتی: "ئەمڕۆ هەولێر بەشکۆوە پەیکەری کەسایەتییەک لە باوەش دەگرێت کە هەموو ژیانی لە پێناو کوردستان بەخت کرد، ئاماژەی بەوەشدا، ڕاستە فەلەکەدین کاکەیی، لەگەڵمان نەماوە، بەڵام بیرو و قەڵەم و نووسین و خەبات و تێکۆشان و پێشمەرگایەتی لە پێناو سەربەخۆیی و ئازادی و سەرفرازی کوردستان لە هزر و بیری هەموومان ماوەتەوە.

ڕەوانشاد "فەلەکەدین سابیر کاکەیی" پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و گەورە سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیر و بیرمەندی کورد، لە سالی ۱۹٤۳ لە شاری کەرکوک لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر چاوی بە دنیا هەلهێناوە، هەر لە منالیەوە خولیای زانست و نووسین خوێندنەوە بووە ، لە ماوەی ژیانی زۆربەی کاتەکانی بۆ نووسین تەرخانکردووە خاوەنی بەرهەمێکی زۆر ، کەسێکی زۆر هێمن و لێهاتوو بووە بەردەوام لە ژیانیدا چالاک بووە ، چالاکوانێکی سیاسی و کۆمەلایەتی بووە لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە لە کابینەی سێیەم و پێنجەمی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (التاخی ) بووە لە بەغدا و بەردەوام لە نووسینەکانی جەختی لە سەر مافەکانی گەلی کورد دەکردەوە، فەلەكەدین كاكەیی ، لەنێو نێوەندی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیری و سیاسیی كوردستان و عێراقدا كەسێكی زۆر ناسراوبووە و زۆر بایەخی بە بابەتە كولتوورییەكان و پەروەردەییەكان داوە، بەداخەوە لە2013.7.31 بەهۆی نەخۆشیەکی لە ناکاو کۆچی دوای کردووە بە کۆچکردنی بۆشایەکی گەورە لە هەر سێ بواری سیاسی، رۆژنامەگەری، ڕووناکبیری دروست بووە، بەلام فەلەکەدین کاکەیی هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە لە نێو نەتەوەکەیدا.