پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایی 19ەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد و لەلایەن عەبدولقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، هاوسەرۆکانى پارتى ناوبرا و و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتەکە پیشوازى لێکرا.

پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی، تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هەبێت.