پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 1ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 1ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
لەم بۆنەیەدا، جگە لە پێزانین بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکاران، وەکو پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە پێناو باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لە باری کارکردن بۆ کرێکاران لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا دووپات دەکەینەوە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.5.1