لە هەولێر ... بەبۆنەى 8ى ئایار رۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیا ڕێورەسمێکى تایبەت بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... بەبۆنەى 8ى ئایار رۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیا ڕێورەسمێکى تایبەت بەڕێوەچوو

لە هەولێر ...
بەبۆنەى 8ى ئایار رۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیا ڕێورەسمێکى تایبەت بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.8، بەبۆنەى 8ى ئایار رۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیا، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و ژمارەیەکى تر لە پایاوانى ئاینى و بەرپرسانى ئیدارى و حکومى و پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، لە ڕێو رەسمێکدا لە سەنتەری چارەسەرى نەخۆشانی تالاسیمیا ڕێورەسمێک بە ڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر سەنتەرى چارەسەرى تووشبوانى تالاسیمیا کە کاریگەریەکى زۆرى هەیە لە چارەسەرکردنى تووشبووانى نەخۆشى تالاسیمیا و ئاماژەى بەوەدا ئەم سەنتەرە کە یەکێکە لە گرنگیەکانى شارى هەولێر و تووشبووانى تالاسیمیا سوودى زۆریان لێى بینیوە، پارێزگارى هەولێر هەروەها دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و پزیشک و ستافى سەنتەر کرد کە وەکو کەس و کارى خۆیان مامەڵە لەگەڵ نەخۆشانى تووشبوو بە تالاسیمیا دەکەن و ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەیە لە چارەسەرکردنیان، ئەوەش ماییەى دڵخۆشى هەموو لایەکە

جێگەى باسە، تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسێکی تووشبووی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی هەن، بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە و باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لە رێگەی بۆهێڵ "جین"ەکانەوە دەگوازرێتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە (3500) تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا هەن، کە (1150) تووشبوویان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار کراون و بەشێکى تریشیان ئاوارە و پەنابەرەکانی نیشتەجێی سنووری پارێزگاکەن و مانگانەش زیاتر لە (1100) بوتڵ خوێن دەدرێت بەو تووشبوانەی کە لە سەنتەری تالاسیمیا لە هەولێر چارەسەر وەردەگرن.