وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد

وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد

وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.9، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد و لە لایەن بژار مەلا خدر، قائیمقامى قەزاکە و بەرپرسانى دیکەی قەزاکە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوه‌یەکدا، دواى ئەوەى باس لە ڕەوشی دەڤەرەکە بە گشتیی و بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان بەگشتیى کرا، تیشک خرایەسەر کەم و کوڕی و پێداویستیى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سنوورى قەزاکە، پاشان جەخت لە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان و چارەسەرکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکان کرایەوە.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ناوچەکە به‌ گشتیى کرد، کە خەمخۆرانە و بەڕێک و پێکى و بۆ خزمەتکردنى خەڵکى سنوورەکە ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن، هه‌روه‌ها تەئکیدى لەوەکردەوە کە هەمووان پێکەوە لە تەواوى دام دەزگاکانی سنوورەکە وەک یەک تیمی کاربکەن بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، دڵنییاى کردنەوە، ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندابێت و بتوانرێت ئه‌نجامم بدرێت بۆ خزمەتکردنى دانیشتوانى سنوورى قەزایی قوشتەپە درێغی لێناکرێت، گوتیشى: "هەرکەم و کوڕییەک لە هەر شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان هەبێت و چی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردن و نەهێڵانی ئەنجامى دەدەین".