لە قوشتەپە .. نەخۆشخانەیەکى 25 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

لە قوشتەپە .. نەخۆشخانەیەکى 25 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

لە قوشتەپە ..
نەخۆشخانەیەکى 25 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.9، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و بژار مەلا خدر، قائیمقامى قەزایی قوشتەپە و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕیوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە قەزایی قوشتەپە، سەردانى زەوى تەرخانکراویان کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى قەزایی قوشتەپە دیاریکراوە بۆ پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەیەکى (25 قەرەوێڵەیی) کە بڕیارە لەمنزیکانە بەگوژمەى نزیکەى (1 ملیۆن دۆلار) لە سەر ئەرکى خێرخواز د.عوسمان نانەکەلى لە قەزاکە دەست بە جێبەجێکردنى بکرێت.

دوای گفتوگۆ سەبارەت بە نەخشە و دیزاین و کوالێتى و چۆنیەتى دروستکردنى نەخۆشخانەکە، هەریەک لە وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سوپاسى ئەنجامدانى ئەو کارە خێرخوازییان کرد، کە وەک دەستگیرۆیى حکومەتى هەرێم و لە پێناو پیشکەشکردنى خزمەتگوزاریى زیاترى تەندروستى بە هاوڵاتییانى سنوورەکە ئەنجامدەدرێت، لەوبارەیەشەوە ئامادەیی هەموو هاوکارى و هەماهەنگى و ئاسانکارییەکیان بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکە لە زووترین کاتدا نیشاندا.